هەواڵ

-

جمیل هەورامی کۆبویەوە لەگەڵ ئەنجومەنی هەرسێ کۆمیتەی ناڵپاریز و پێنجوێن و گەرمک(شلیر)

1/25/2017 6:14:13 PM 345 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

جمیل هەورامی کۆبویەوە لەگەڵ ئەنجومەنی هەرسێ کۆمیتەی ناڵپاریز و پێنجوێن و گەرمک(شلیر)
ئەمڕۆ ۲۰۱۷/۱/۲٥ هەڤاڵ جمیل هەورامی بەرپرسی مەڵبەندی ۹ی شارەزوور سەرانی قەزای پێنجوێنی کرد بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی هەرسێ کۆمیتەی پێنجوێن و ناڵپارێز و گەرمک(شلێر)ی بە یاوەری پشمەرگە و تێکۆشەری گەلەکەمان هەڤاڵ جەمالی حمەی خواکەرەم و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزوور.


کە کۆبونەوە لە بارەگای کۆمیتەی پێنجوێن ئەنجامدرا بە ئامادەبونی سەرجەم هەڤاڵانی ئەندامانی ئەنجومەنی هەرسێ کۆمیتەکە، وهەڤاڵانی لێپرسراوی کۆمیتەکانی نەوەرەکان.


تەوەری کۆبونەوەکە بریتی بوو لە : ــ


۱_ سەبارەت بەگۆڕانکاریە ئەگەریەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و  عێراق و کوردستان بەتایبەتی و ناوچەکە کرا

۲_ گفتوگۆ کرا سەبارەت بەتۆکمەکردنەوەی ئایندەی ڕێکخستنەکان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان


۳_ پاش کۆتای هاتنی وتەکانی هەڤاڵ جمیل هەورامی گوێ گیرا لە ڕاوسەرنجی ئەندامانی بەشداربوی کۆبونەوەکە


ئەم کۆبونەوەیە زیاتر لە ۳کاتژمێری خایاند کە شایەنی باسە ئەم کۆبونەوانە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان سنوری مەڵبەندی شارەزوور بەردەوامی دەبێت.

مەڵبەندی ۹ی ڕێكخستني شارەزوور

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure