هەواڵ

-

پێنجوێن و چۆمان.. ده‌وامی سبه‌ینێ كرایه‌ پشوو

2/15/2017 6:14:31 PM 183 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێـت، یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگا و قه‌زاو ناحییه‌كان سه‌رپشك كراون ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا گونجاو نه‌بوو ده‌وام رابگرن.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانبارینه‌ی كه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگاو قه‌زاو ناحییه‌كان سه‌رپشك كراون كه‌ به‌پێی بارودۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌یان پشووی ره‌سمی رابگه‌یه‌نن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ی هه‌ردوو قه‌زای پێنجوێن و چۆمانی  گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ سبه‌ینێدا 16-2-2017 پشووی ره‌سمی بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و دوو قه‌زایه‌ راگه‌یاندراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دووربوونی هاووڵاتیان له‌ رووداوی نه‌خوازراو.


PUKmedia : M9sharazoor 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure