هەواڵ

-

حاكم قادر: كه‌رتی كشتوكاڵی له‌شاره‌زوور په‌ره‌پێده‌ده‌ین

4/4/2017 4:51:23 PM 130 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ 4-4-2017 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 36 گوندی رووكاری سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ له‌ سنووری ناوچه‌ی شاره‌زوور كۆبوه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ زیاتر بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ زیانگه‌یاندن بوو به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ له‌بواری چاندنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌دا، كه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان روو له‌ كێڵگه‌و مه‌زراكانیان ده‌كات و پانتاییه‌كی به‌رفراوان كه‌ له‌سه‌روو 50 هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت داده‌پۆشێت، ئاماده‌بووان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان داوایانكرد چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و گرفته‌دا بدۆزرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی كه‌ به‌رۆكی نیشتمانه‌كه‌مانی گرتووه‌و جوتیاران له‌ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی ماف و موسته‌حه‌قاتی فرۆشتنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ بێبه‌شكراون.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ستایشه‌وه‌ رۆڵی دیارو به‌رچاوی هاووڵاتیان و گوندنشینانی ناوچه‌ی شاره‌زووری به‌تایبه‌ت له‌ مێژووی خه‌بات و پڕ له‌ تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌رز نرخاندو به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ گه‌شه‌پێدان و فرانكردن و پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی له‌ شاره‌زووری به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت كرد، بۆ به‌جێگه‌یاندنی كێشه‌كه‌شیان داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌رله‌وه‌ی ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ژێرئاو بكه‌وێت چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure