هەواڵ

-

لە خورماڵ ڕوفاتی سەربازێکی ئێرانی دۆزرایەوە

4/16/2017 5:59:26 PM 229 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە گوندێکی سەر بە ناحیەی خورماڵ، روفاتی سەربازێکی ئێرانیی لەلایەن تیمێکی تایبەتی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە، کە بۆ بردنەوەی روفاتی سەربازەکانیان، سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، ڕاگەیاند:" تیمێکی پشکنینی ئێرانیلەحکومەتی ھەرێم وەرگرتووەو بە ئاگاداری ئیدارەو ئاسایشی سنورەکە، دەستیان بە گەڕان لەو ناوچانە کردووە کە گومان دەکەن روفاتی سەربازەکانیانی لێ بێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، ئەو روفاتەی دۆزراوەتەوە، قورێ-ێک لە گیرفانیدا دۆزراوەتەوە، کە سوپای ئێران لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو بەسەر سەربازەکانیدا دابەشی کردبوون.، کە بەمەبەستی دۆزینەوەی روفاتی سەربازە کوژراوەکانی جەنگی ھەشت ساڵەیان لەگەڵ عیراق، سەردانی ناوچەکەیان کردووە، لەگوندی (بانی بنۆک)ی سەر سنوری ئێران و ھەرێمی کوردستان، روفاتی سەربازێکیان دۆزییەوە.

وتیشی تیمە ئێرانییەکە مۆڵەتی پشکنینیان 

سمکۆ سالار ئاشکراشیکرد، تیمە ئێرانییەکە بەنیازن دوای دۆزینەوەی ژمارەیک لە روفاتی سەربازە کوژراوەکانیان، لە رێورەسمێکدا بیانگوازنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

SNN : M9sharazoor 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure