هەواڵ

-

بەوێنە..پاڵەوانێتیەکی مەلەوانی ئەنجامدرا..سەیدسادق بوو بەیەکەم

7/17/2017 7:34:20 PM 137 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەبەشداری ٧ یانە بۆیەکەمینجار پاڵەوانێتیەکی مەلەوانی لەقەزای سەیدسادق ئەنجامدرا،یانەی وەرزشی سەیدسادق بەکۆکردنەوەی ٣١ خاڵ بوو بەخاوەنی پاڵەوانێتیەکە،دوکانیش توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێت.نەجمەدین نەسرەدین سەرپەرشتیاری بەشی مەلەوانی یانەی وەرزشی سەیدسادق لەلێدوانێکدا ڕاگەیاند":بۆیەکەمینجار یەکێتی مەلەوانی لقی سلێمانی پاڵەوانێتیەکی مەلەوانی ھێنایە قەزای سەیدسادق،ئێمەش وەک یانەی وەرزشی سەیدسادق بەشداریمان تێدا کرد. 
وتیشی":٧ یانە بەشداری تێدا کردوە،یانەی سەیدسادق بە ٣١ خاڵ توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت ،یانەی دوکان بەکۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ پلەی دووەم ، یانەی سلێمانیش بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا. 

SNN: M9sharazoor




























Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure