هەواڵ

-

هاوڵاتیەك گیانی لە دەستدا

8/4/2017 6:49:23 PM 67 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەمڕۆ هەینی 4-8-2017 ، كرێكارێك لە پڕۆژەی شاری دایك لەشاری سلێمانی بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لەیەكێك لە ئەسكەلەكانی ئەو پڕۆژەیە گیانی لەدەستدا .

هاوڵاتییەكە ناوی (ر ، ئ ، ق ) دانیشوی قەزای سەید سادقە و لە دایك بووی 1989 یە و  بۆ كاركردن هاتۆتە شاری سلێمانی .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

 

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure