هەواڵ

-

ئامادەكاری بۆ فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكرێت

8/27/2017 5:41:12 PM 59 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە رۆژانی» 1تا 7ی ئۆكتۆبەری  ئەمساڵ فێستیڤاڵی‌ فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت‌و تیایدا (125) فیلم كێبركێ‌ دەكەن بۆ بردنەوەی (18) خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی و دوو خەڵاتی تر كە كۆمپانیای (مەستی فیلم بۆ بەرهەمهێنانی كاری هونەریی) كە لایەنی جێبەجێكاری فێستیڤاڵەکەیە دابینی دەكات بەناوی خەڵاتی سیناریۆو خەڵاتی شكومەندی.

فیلمی دەستپێكی فێستیڤاڵ ئازارو نەهامەتییەكانی میللەتێكی هاوشێوەی كورد دەگێڕێتەوەو، بۆ رۆژانی(2 تا 6) هەمینی فێستیڤاڵیش دەیان فیلمی (كورت و درێژ، ئەنیمەیشن، دیكۆمنتاری، ئەزموونیی) نمایشدەكرێت‌و هەمووان بۆ بردنەوەی سنەوبەری ئاڵتونی كێبڕكێ‌ دەكەن.
براوەی فیلمەكان لەحەوتەمین رۆژی فێستیڤاڵدا دەبنە خاوەنی خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونیی عەیار(14) لەگەڵ بڕێك پاداشت.
خەڵاتەكان بەم شێوەیە دەبن:
1- خەڵاتی  ناوخۆیی و جیهانی فیلمی درێژ:
باشترین فیلم
باشترین دەرهێنەر
باشترین نووسین
باشترین كامیرا
باشترین ئەكتەری كچ 
باشترین ئەكتەری كوڕ
خەڵاتی داوەری 
2- خەڵاتی جیهانی بۆ فیلمی كورت لەم بوارانە دەدرێت:
باشترین فیلم
دەرهێنەر
داوەران
3-خەڵاتی ناوخۆیی بۆ فیلمی كورت:
باشترین فیلم
دەرهێنەر
داوەران
4- هەردوو خەڵاتی جیهانی و ناوخۆیی  بۆ فیلمی دیكۆمێنتاری:
باشترین بەرهەم دەیبات
5-خەڵاتی جیهانی و ناوخۆی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن:
باشترین فیلم دەیبات
6- خەڵاتی ناوخۆیی بۆ فیلمی ئەزموونی:
باشترین فیلم دەیبات
7- خەڵاتی تەهای كەریمی كە تایبەتە بەهەردوو خولی فێستیڤاڵ:
دەدرێتە سینەماكارێكی نموونەیی، كە خولی یەكەمی فێستیڤاڵ، هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش بەدەستی هێنا، خەڵاتی تەهای كەریمی تەواوكاری ئەو خەڵاتەیە كە تەنها یەكجار لە شاری (بانە) دراوە بەتۆفیق ئەمانی وەك باشترین دەرهێنەر كە دواتر ئەو خەڵاتە بە هۆكارێك راگیرا.
8- هەردوو خەڵاتی سیناریۆو شكۆمەندی، دوو خەڵاتی ترن، كە كۆمپانیای مەستی فیلم دابینی دەكات وەك هاندان بۆ نووسینی باشترین سیناریۆ كە لەخولی یەكەمدا سینەماكار شوان عەتووف بەدەستی هێناو هەروەها خەڵاتی شكۆمەندیی، كە لەخولی دووەمەوە زیاد كراوە، كەسێك دەیبات كە مەرج نییە هونەرمەندبێت.
راگەیاندنی فێستیڤاڵ
M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure