هەواڵ

-

به‌وێنه‌.. ھه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕشتن له‌ شاره‌زوور

9/5/2017 5:59:40 PM 104 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ 5-9-2017، له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕشتن دژ به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریا و مێرووه‌ زیان به‌خشه‌كان له‌لایه‌ن تیمی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زووره‌وه‌ له‌چه‌م و زه‌لكاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد .

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن دوو تیمی به‌یانیان و ئێوارانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زووره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تاكو مانگی 12 هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناوپاراستنی ته‌ندروستی ھاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌.

جێگای ئاماژه‌ییه‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕشتن ساڵانه‌ له‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه‌ مێروه‌ زیان به‌خشه‌كانی تێدایه‌ یاخود مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریای له‌سه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌درێت .

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure