هەواڵ

-

ته‌ماته‌ی پێنجوێن پاره‌ ناكات و جوتیاران به‌زه‌ره‌ر ده‌یفرۆشن

9/13/2017 5:13:53 PM 52 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌هۆی زۆری به‌رهه‌می ئێرانی و سوری و توركییه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا، ته‌ماته‌ی پێنجوێن پاره‌ ناكات و جوتیارانی پێنجوێن به‌ زه‌ره‌ر ده‌یفرۆشنه‌وه‌.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جوتیارانی پێنجوێن، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی مه‌رزی باشماخ رێكخست، دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ رێگا ده‌دات له‌ وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی خۆماڵیدا مه‌رزه‌كان بكرێته‌وه‌ و به‌رهه‌می وڵاتانی دیكه هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت.

ته‌ماته‌ی پێنجوێن به‌هۆی ره‌نگ و تاو و بۆنیه‌وه‌ له‌ ته‌ماته‌ی تر جیا ده‌كرێته‌وه‌و له‌ بازاڕدا به‌ یاقوت یاخود ته‌ماته‌ی كوردی ناسراوه‌.

 

SULCCI : M9sharazoor

 

 

 

129201723TAMATA1292017BB (8).jpg

129201723TAMATA1292017BB (1).jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure