هەواڵ

-

كۆنفرانسێكی زانستی بۆ دڵدار-ی شاعیر ساز رێكده‌خرێت

11/11/2017 5:20:59 PM 21 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، زانكۆی كۆیه‌ سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستیی دڵدار كه‌ كه‌سێتییه‌كی ناودارانی شاری كۆیه‌یه‌ رێكبخات و داوایش له‌توێژه‌ران ده‌كات له‌ئێستاوه‌ توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حازم عه‌لی لێپرسراوی راگه‌یاندنی زانكۆی كۆیه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌یادی سه‌دساڵه‌ی له‌دایكبوونی شاعیرو شۆڕشگێڕ (یونس ره‌ئوف ناسراو به‌دڵدار) زانكۆی كۆیه‌ كۆنفرانسێكی زانستی رێكده‌خات، بۆیه‌ له‌ئێستاوه‌ هه‌تا رۆژی 1/12/2017 توێژینه‌وه‌كان وه‌رده‌گرین و دواتر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
دڵدار-ی شاعیر، ساڵی 1918 له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی(30)و له‌ساڵی 1948 كۆچی دواییكردووه.

به‌و ته‌مه‌نه‌ كورته‌وه‌ له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت‌و داهێنانی شیعری نیشتیمانپه‌روه‌ریی‌و به‌رزڕاگرتنی ئه‌ده‌بیات‌و كه‌لتورو زمانی نه‌ته‌وه‌ییدا پێشه‌نگ‌‌و داهێنه‌ربووه.

M9sharazoor : کوردستانی نوێ

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure