هەواڵ

-

منداڵێكی تازە لەدایكبوو دۆزرایەوە

11/11/2017 5:26:14 PM 18 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سنووری قەزای سەیدسادق، منداڵێكی تازە لەدایكبوو دۆزرایەوە، كە لەگوندێكی ئەو ناوچەیە فڕێدرابوو.

 

حەیدەر حەسەن، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لەسەیدسادق، ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەمی 2017، منداڵێكی تازە لەدایكبوو، كە لەنزیك گوندی گرێزە فڕێدرابوو، لەلایەن كرێكارانی شارەوانییەوە دۆزرایەوە.

وتیشی:" منداڵەكە باری تەندروستی جێگیرەو پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەكەمان، چارەسەری پێوییستی بۆ كراو دواتریش بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی خانەی بێ‌ سەرپەرشتان لە سلێمانی كرا. 

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure