هەواڵ

-

توركیا هاوكاری مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌

11/18/2017 7:00:29 PM 40 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه‌، نزیكه‌ی 530 كه‌س به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئێران و ناوه‌ڕاستی عیراق بوونه‌ قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستداو به‌ هه‌زارانی تر برینداربوون.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌ هۆی رووخانی 30 هه‌زار ماڵ و وێران بوونی دوو دێ به‌ته‌واوی، له‌پاڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدا نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتیاتی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران و ناوه‌ڕاستی عیراق برینداربوون.

زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان به‌شی هه‌ره‌ زۆری ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاوی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سه‌رته‌كی به‌مۆی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌باشوری كوردستان زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوو 8 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو سه‌دانی تریش برینداربوون. ده‌ستبه‌جێش هاوكارییه‌ مادیی و مرۆییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كران.

ئه‌مڕۆش 18/11/2017 رێكخراوی خاچی سوری توركی كۆمه‌ڵێك هاوكاری مادی گه‌یانده‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و به‌مۆ دواتر به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكران.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure