هەواڵ

-

حكومەت بڕە پارەیەك بۆ هەڵەبجە تەرخان دەكات

11/19/2017 6:21:24 PM 56 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بڕی 51 ملیۆن و 200 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە خەرجدەكات بەمەبەستی كڕینی كەلوپەلی پێداویستی بۆ بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچان.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە لە 14ی ئەم مانگە بەواژۆی رابەر سدیق بریكاری وەزارەت بەوەكالەت دەرچووەو وێنەیەكی دەست كەوتووە،رەزامەندی نیشاندراوە بۆ تەمویلكردنی حیسابی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، بە بڕی 51 ملیۆن و 200 هەزاری دینار، بەمەبەستی كڕینی كەلوپەلی پێداویستی بۆ بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچان.

هەر لەو نوسراوەدا، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی/2 كراوە، ئاماژە بەوەكراوە كە بڕە پارەی دیاریكراو لەسەر حیسابی گەنجینەكە دادەبەزێتە سەر بودجەی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەو بەشێوەی نەقدی تەمویل دەكرێت.

 

SNN : M9sharazoor
 

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure