هەواڵ

-

سێ ملیار دینار بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان ته‌رخانده‌كرێت

11/28/2017 5:59:53 PM 22 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی سێ ملیار دینار وه‌ك هاوكاری خێرا بۆ چاككردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان ته‌رخان كراوه‌.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د. ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌، له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ نوسراو كراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بڕی دوو ملیار و نۆسه‌د و سێ ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومه‌رله‌رزه‌كه‌ ته‌رخان بكرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك سه‌ردانی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرد و له‌و باره‌وه‌یه‌وه‌ راپۆرتێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی زیانه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌یان.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ بڕی 600 ملیۆن دیناری بۆ دوباره‌كه‌رتی كاره‌با و بونیادنانه‌وه‌ی ته‌رخان كراوه‌ له‌و ناوچانه‌ و بڕی 600 ملیۆن دیناریشی بۆ كه‌رتی خوێندنی باڵا كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

هه‌روه‌ها بڕی 650 ملیۆن دیناری بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و ئه‌و قوتابخانانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و بڕی 700 ملیۆن دیناریشی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه‌.

هاوكات بڕیاردراوه‌ 100 ملیۆن دیناریش بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ته‌رخان بكرێت كه‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیان به‌ر مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان كه‌وتووه‌.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure