هەواڵ

-

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان روویدا

11/28/2017 6:02:11 PM 43 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاندو به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت، بومه‌له‌رزه‌كه‌ 17 كم له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دوور بووه‌.

دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 28-11-2017 سه‌عات 4.22 ده‌قیقه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4 پله‌ی رێكخته‌ر هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاندو بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكراوه‌.


وتیشی: بومه‌له‌رزه‌كه‌ 17 كم دوور بووه‌ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌پێی زیانیارییه‌كانیش بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure