هەواڵ

-

لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات سیستمێکی نوێ بۆ پێدانی مووچە جێبەجێ بکرێت

12/2/2017 6:42:53 PM 14 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنەی دارایی پەلەمانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچە بە فەرمانبەران ئامادە دەکات و داواش دەکات لەساڵی داھاتووەوە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نەمێنێت.
بەپێی  زانیارییانەکان ،لیژنەی دارایی پەلەمانی کوردستان پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پاشەکەوتی موچە بە میکانیزمێکی گونجاو بدرێتەوە و لەسەرەتای ساڵی داھاتووشەوە  سیستمی پاشەکەوت نەمێنێت و سیستمێکی نوێ بۆ پێدانی موچە جێبەجێبکرێت.
ھەر بەپێی زانیارییەکان لە ئیستادا لیژنەی دارایی پەلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتە بۆ ئەو پرۆژەیی لەبارەی پاشەکەوتی موچەکەوە پێشکەشیان کردووە تاوەکو لە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
M9sharazoor : Kurdsat News

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure