هەواڵ

-

واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت

12/4/2017 3:46:28 PM 84 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ده‌ستوبرد له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلول به‌هۆی‌ حساباتی‌ كۆتایی‌ ساڵه‌وه‌ ده‌كات و به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ دراوه‌،  له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌ ده‌كرێت.

 

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی‌ واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلول رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌  ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوورییه‌وه‌ دراوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌ بكرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ خشته‌یه‌كی‌ موچه‌ راده‌گه‌نێت و له‌ده‌ستپێكیشدا به‌چه‌ند رۆژێك موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌درێت، دوای‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كۆی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ر له‌م مانگه‌دا(كانوونی‌ یه‌كه‌م) ده‌درێت، به‌هۆی‌ حساباتی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ حكومه‌ت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure