هەواڵ

-

دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

12/4/2017 3:48:09 PM 81 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگیراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"هیچ رێنماییه‌كمان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ له‌ساڵی داهاتوودا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه‌" و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌رمان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بوون، موچه‌كه‌یان بۆ راستده‌كرێته‌وه‌.

 

حه‌سه‌ن ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2016ه‌وه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگیراوه‌و ته‌نیا سه‌ره‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.

وتیشی"تائێستا هیچ رێنماییه‌كمان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ له‌ساڵی 2018دا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی  شایسته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بوون له‌و ماوه‌یه‌دا یان جیاوازی موچه‌یان هه‌بووه‌و بۆیان خه‌رج نه‌كراوه‌، پێویسته‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ پێویستی به‌فه‌رمان هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ش، حه‌سه‌ن ره‌شید ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ بدرێت، راستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ بوون ئاسانه‌و هیچ شتێك نییه‌ نه‌كرێت".

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی  وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگه‌یاندووه‌،"ئه‌گه‌ر له‌ساڵی 2018دا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سند بكرێت، راسته‌وخۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌پێی شایسته‌بوونی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه‌".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure