هەواڵ

-

وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی مامۆستایان دەکات

12/6/2017 4:43:38 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ئەو مامۆستایانە دەکات کە مۆڵەتی بێ موچەیان کردوە، بەڕێوەبەرێکی گشتیی ئەو وەزارەتەش دوا وادە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکانیان ئاشکرادەکات.

 

ئەحمەد گەل بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕاگەیاند، "ھەر مامۆستایەک لەمساڵدا مۆڵەتی بێ موچەی وەرگرتبێت، دەتوانێت تاوەکو ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە ھەڵی بوەشێنێتەوە".

وتیشی:"مەبەست لەدەستنیشانکردنی ئەو وادەیەش بۆ مامۆستایان ئەوەیە کە ئەوکاتە نزیکە لەکۆتایی وەرزی یەکەم، بۆیە ھەر مامۆستایەک نیازی ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ھەبێت، دەتوانێت لەو ماوەیەدا ڕێکارەکان تەواوبکات و ڕاستەوخۆ لەوەرزی دوەمدا دەتوانێت دەستبەکاربێتەوە".

ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەت دوای ٣١ی ئەم مانگە مامۆستایان ناتوانن مۆڵەتەکانیان ھەڵبوەشێننەوە تاوەکو ئەو وادەیەی مۆڵەتەکەیان کۆتایی دێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure