هەواڵ

-

سلێمانی.. فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە 30 كەس دەردەچێت

12/6/2017 4:45:32 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر كێشەكانی زیادەڕۆی دەدوێت و رایدەگەیەنێت"زیاتر لە30 كەس بڕیاری دەستگیركردنیان لەسەر زیادەڕۆیی بۆ دەرچووە" و داوای دانانی دادوەرێكی تایبەتیش بەكەیسەكانی زیادەڕۆیی دەكات.

 

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەگفتوگۆیەكی تایبەتدا راگەیاند: بەردەوامین لەلابردنی زیادەڕۆییەكان، بەڵام لەڕاستیدا كۆنتڕۆڵكردن و لابردنیان قورسە، چونكە زیادەڕۆییەكان زۆرن، هەروەها یاسای زیادەڕۆیی و ڕێنماییەكانیش پێویستی بەگۆڕانكارییە، چونكە هاوڵاتیان كە زیادەڕۆیی دەكەن نەدەستگیردەكرێن و نەغەرامەش دەكرێن.

سەرۆكی شارەوانی، وتیشی: تائێستا لە سلێمانی زیاتر لە30 كەس بڕیاری دەستگیركردنیان لەسەر زیادەڕۆیی بۆ دەرچووە، بەڵام دەستگیرنەكراون.

ئاماژەی بەوەشدا، یەكێك لەكێشەكانی شارەوانی ئەوەیە، یاساو ڕێنماییەكانی زیادەڕۆیی كۆن بوون و پێویستە هەموار بكرێنەوە و سزاكان توندتر بكرێن لەبەرامبەر زیادەڕۆییەكان.

یوسف یاسین، داواشدەكات لە سلێمانی دادوەرێك تایبەت بەكەیسەكانی زیادەڕۆیی دابنرێت و"تاوەكو هەركەسێك زیادەڕۆیی بكات دەستگیربكرێت، تائەوكاتەی هەڵەكەی چاكدەكاتەوە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure