هەواڵ

-

گه‌نجێك له‌ رانیه‌: ده‌توانم پێشبینی بومه‌له‌رزه‌ بكه‌م

12/6/2017 5:00:50 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

گه‌نجێك له‌ رانیه‌ ده‌ڵێت، ده‌توانم پێشبینی روودانی بومه‌له‌رزه‌ بكه‌م و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بیسه‌لمێنم، له‌ به‌رامبه‌ریشدا پسپۆڕێكی جۆلیۆجی توانای پێشبینی كردنی ئه‌و رووداوه‌ سروستییه‌ به‌ مه‌حاڵ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بواری زانستی ده‌زانیت.

سیروان ئاكۆ گه‌نجێكی رانیه‌یه‌ و (ئیدیعای) ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌توانێت به‌ر روودانی بومه‌له‌رزه‌ به‌ماوه‌یه‌ك پێشبینی روودانی ئه‌و دیارده‌ سروشتییه‌ بكات.

سیروان  وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵی داوه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان له‌و توانایه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌ به‌ڵام بێ سوود بووه‌، هۆكاری ئه‌و توانایه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌له‌ له‌شیدا بڕێكی زۆر مادده‌ی ئاسن هه‌یه‌ و له‌پێش روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا به‌ ماوه‌یه‌ك ته‌زوویه‌ك له‌شی ده‌گرێته‌وه‌.

له‌میانی لێدوانی ئه‌و گه‌نجه‌ چیرۆكی درك پێكردنی به‌و توانایه‌ی ( وه‌ك خۆی ناوی ده‌بات) خسته‌ڕوو، وتی: چه‌ند جارێك پێبنینی كردنم بۆ روودانی بومه‌له‌رزه‌ كردوه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌شم بڕوایان پێنه‌ده‌كردم كه‌ ئه‌و توانایه‌م هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ر كاتێك پێشبینی روودانی بومه‌له‌روزه‌ بكه‌م به‌هۆی ئه‌و ته‌زووه‌ی كه‌ دێته‌ سه‌ر له‌شم دوای ماوه‌یه‌ك بومه‌له‌روزه‌ رووده‌دات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌یانیه‌ش به‌ ماوه‌یه‌ك ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ رێگه‌ی نامه‌وه‌  له‌ روودانی بومه‌له‌رزه‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێــت، له‌ پێشتریشدا چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارم له‌پێشبینییه‌كانم بۆ روودانی بومه‌له‌رزه‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كه‌س گوێی لێنه‌گردوم.

سیروان ئاكۆ وه‌ك خۆی ده‌ڵێـت، به‌هۆی كه‌می و زۆری ئه‌و ته‌زووه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر له‌شم ده‌توانم به‌هێزی و لاوازی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌م.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ختیار قادر مامۆستا له‌به‌شی جیۆلۆجی له‌ زانكۆی سلێمانی وتی: ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ باسی ده‌كات دوور له‌ زانسته‌، چونكه‌ له‌ئێستادا له‌ لایه‌ن وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین ملیار دۆلار بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخانده‌كرێت كه‌ ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش روودانی بومه‌له‌رزه‌ ئاگاداربن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان تائێستا بێ سوود بوون.

وتیشی: روودانی بومه‌له‌رزه‌ شه‌پۆلێكی له‌رینه‌وه‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ته‌زووی كاره‌بایی و ته‌زووی ئه‌لكترۆنیه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ لێی ده‌دوێت، پێده‌چێت زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ جه‌سته‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌بێت نه‌ك زانست.

PUKmedia : M9sharazoor

سیروان ئاكۆ

 

363636.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure