هەواڵ

-

كێشه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان چاره‌سه‌ر كرا

12/6/2017 5:02:22 PM 5 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ خاوه‌نی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان كاره‌بای موه‌لیده‌یان كوژانده‌وه‌و گردبونه‌وه‌، له‌ ئێستادا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تارق سه‌مین كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە مافی خاوەن موەلیدە ئەهلیەكان راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گردبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده‌ی شاری سلێمانیمان كوژانده‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیه‌وه‌ به‌ڵێنمان پێدراوه‌ داوا كاریه‌كانمان كه‌ دابینكردنی گازه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سه‌رجه‌م موه‌لیده‌ ئه‌هلیيه‌كانی شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده‌یان كوژانده‌وه‌، دواتر بڕیاریشیاندا هه‌تا داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت كاره‌بای موه‌لیده‌ نه‌ده‌ن به‌ هاووڵاتیان .

 


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure