هەواڵ

-

خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌

12/19/2017 5:07:53 PM 41 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتایی هات و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای شاره‌وانی، بریندار بوون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2017، خۆپیشانده‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ویستیان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بینای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
ئاراس حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاگه‌یاند: سێ بریندار گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرانه‌وه‌.
له‌دوای بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتایی هات. 

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure