هەواڵ

-

فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ شاره‌زور په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

12/21/2017 5:22:43 PM 55 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌هۆی‌ به‌ردانه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ حه‌وزی‌ بێستانسور له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجه‌وه‌، گرفت بۆ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ دروستده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ قه‌زای‌ شاره‌زوریش داوا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ڕێگه‌ له‌كاری‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ بگیرێت، چونكه‌ "دژ به‌مافی‌ هاوڵاتیانه‌".

 

عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ قه‌زای‌ شاره‌زور ڕاگه‌یاند، "پڕۆژه‌ی‌ ئاوی‌ بێستانسور سه‌رچاوه‌ی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ فراوانه‌ هه‌ر له‌عه‌ره‌به‌ته‌وه‌ تاكۆمه‌ڵگه‌ی‌ نه‌سرو باریكه‌، هه‌روه‌ها ناحیه‌ی‌ وارماوه‌و ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ شاره‌زور".

وتیشی‌:"له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌دا بۆ سێیه‌مجار كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌گوندی‌ بێستانسوری‌ گه‌وره‌، به‌بیانوی‌ ڕاوكردنی‌ ماسی هه‌ڵده‌ستن به‌به‌ردانه‌وه‌ی‌ قوفڵی‌ حه‌وزی‌ ئاوه‌كانمان، حه‌وزه‌كان ئاوی‌ تێدا نامێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ سنوره‌كه‌ بێ‌ ئاو ده‌بن".

داوایه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردو وتی‌:"دواكارین ڕێگه‌ له‌كاری‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ بگرن، چونكه‌ مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌و دژ به‌مافی‌ هاوڵاتیانیشه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ بێ‌ ئاو بونی‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure