هەواڵ

-

مامۆستایانی ئاینی هەموو جۆرە تێكدان و سوتاندنێكیان حەرامكرد

12/22/2017 4:52:03 PM 70 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

لەپارێزگای هەڵەبجە لەوتاری هەینیدا مامۆستایانی ئاینی داوایان لەهاووڵاتیان كرد كە خۆپشیاندانی هێمنانە ئەنجامبدەن و دووربكەنەوە لەتوندوتیژی و رودانی ئاڵۆزی، راشیگەیاند: هەموو جۆرە تێكدان و سوتاندنێكیان حەرامكردوەو بەتاوانی دەزانن، داواشیان لەهێزە ئەمنیەكان كرد گیانی خەڵك و خۆیشاندەران بپارێزن.

ئەمڕۆ 22ی كانونی یەكەمی 2017، مامۆستایاینی ئاینی لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكەو رونەدانی گرژی و ئاڵۆزی لەخۆپیشاندانەكانداو مەترسییەكان لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و تێچكونی بارودۆخی ئەمنی، لەوتاری ئاینیدا پەیامێكی چەند خاڵیان خوێندەوە.

مامۆستایانی ئاینی لەوتارەكانیاندا تەئكیدیان لەسەر خۆپیشاندانی هێمنانەو دوور لەتوندوتیژی كردەوەو ئاماژەیان بەوەدا كە نابێت لەخۆپیشاندان پەنا بۆ سوتانی فەرمانگەو دوكان و موڵكی خەڵك و شەهیدكردنی گەنجان بدرێت.

هەر لەوتارەكانیاندا وتاربێژانی مزگەوتەكانی پارێزگای هەڵەبجە ناسراو بە (پایتەختی ئاشتی)، ناوەرۆكی پەیامێكیان خوێندنەوەو تیایدا ئاماژەیان بەوەدا كە چەندین ترسی دەوروی هەرێمی كوردستانی داوەو تەواوی خەڵكی كوردستانیش لەكەشتییەكدایەو ئەگەر لەهەر شوێنێكەوە كونی تێبێت، ئەوا تەواوی هەمووی تیا دەچێت و پێویستە لەئاست بەرپرسیارێتیدابین.

وتاربێژانی ئاینی لەپەیامەكەشیاندا راشیانگەیاند: پێویستە لەسەر هەمووان هێمنی و ئاسایش و ئەمنیەتی هەرێمی كوردستان بپارێزن، چونكە عەرەبەكان بەشعیەو سوننەوە تائێستاش خۆزگە بەئاسایش و ئارامی هەرێم دەخوازن.

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا: مامۆستایانی ئاینی داوایان هاووڵاتیان كرد كە نابێت هەرێمی كوردستان بەدەستی خۆمان بسوتێنین، هەروەها هەموو جۆرە تێكدان و سوتاندنێكیان حەرامكردو بەتاوانیان لەقەڵەمدا.

لەكۆتایشدا داوایان لەهێزە ئەمنیەكان كرد كرد گیانی خەڵك بپارێزن، راشیانگەیاند: هەموو جۆرە ترساندن و كوشتن و برینداركردنێكیشیان بەناڕەواو حەرام لەقەڵەمدا.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure