هەواڵ

-

رۆژی جیهانی سینه‌ما به‌رز راده‌گیرێت

12/25/2017 6:10:51 PM 111 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر _ سلێمانی به‌شی هونه‌ری سینه‌ما رۆژی جیهانی سینه‌ما  به‌رز راده‌گرێت .


كاوه‌ قادر به‌رێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری سینه‌ما له‌ سلێمانی  راگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژی جیهانی سینه‌مادا ئه‌م یاده‌مان كردووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌رای بارودۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێم و قه‌یرانی دارایی هه‌وڵماندا به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م یاده‌ بكه‌ینه‌وه‌.


وتیشی: ئێواره‌ی 28-12-2017 كاتژمێر 4 ی ئێواره‌ له‌ سیتی سینه‌ما رۆژی جیهانی سینه‌ما به‌رز راده‌گرین ، به‌ پێشكه‌شكردنی فیلمێك به‌ ناوی (ره‌شه‌با) كه‌ له‌ ئاستێكی باشدایه‌ و له‌ ئوسترالیا و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرتووه‌.


راشیگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی (حسێن حه‌سه‌ن)ه‌و به‌رهه‌می میتۆس فیلم و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای دهۆكه‌ و باس له‌ به‌ جینۆسایدكردنی كورد و ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ ژنانی ئێزیدی ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستی ڕه‌شی داعشه‌وه‌ ئه‌نجام دران.


 به‌رێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری سینه‌ما داواشی كرد ، زۆرترین بینه‌ر  به‌شداری یاده‌كه‌ بكات و بینه‌ری فیلمه‌كه‌ بێت ، چونكه‌ چیرۆكه‌كانی ناو فیلمه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ر تاكێكی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ و لێوان لێوه‌ له‌ ئازاره‌كانیان.

PUKmedia : M9harazoor

sss.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure