هەواڵ

-

هه‌ڵه‌بجه‌ .. بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

1/1/2018 4:24:31 PM 83 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:"سه‌عات 1 و 59 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 3.3 پله‌ی رێخته‌ربووه‌و له‌قوڵای 8 كیلۆمه‌تر بووه‌.

هاوكات شه‌وی رابردووش بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌هه‌مان  گوڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژاندوه‌.

 

 

PUKmedia : M9sharazoor

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure