هەواڵ

-

بومەلەرزەیەک ناوچەکەی ھەژاند

1/6/2018 5:28:44 PM 13 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك هێڵی نێوان عیراق – ئێرانی گرتەوەو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت سنوری سلێمانی و دەوروبەری هەستی پێكرا، بەرپرسێكی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانییش گوڕی بومەلەرزەكە ئاشكرادەكات.

 

ئاراس مەحمود، لێپرسراوی بەشی بومەلەرزە لەبەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانی ڕاگەیاند: كاتژمێر 6:22 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی كانوونی دووەمی 2018، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.1 لەقەسرشیرین بەدووری حەوت كیلۆمەتر لەسەرپیلی زەهاو لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.
وتیشی:" بومەلەرزەكە لەزۆربەی ناوچەكانی كەلارو هەڵەبجەو دەربەندیخان و سلێمانیش هەستی پێكراوە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure