هەواڵ

-

خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرِۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و خانه‌نشینی كرا

1/10/2018 6:31:03 PM 30 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرِۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌ ئه‌نجامدرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 10-1-2018 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه‌و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كرد.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌ كراو پاشان پرۆژه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ بخه‌نه‌ڕوو پاشان جارێكی دیكه‌ پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌وه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان.

 


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure