هەواڵ

-

لەبارەی دامەزراندنی پزیشك و فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدات

1/10/2018 6:39:04 PM 94 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دامەزراندنی 284پزیشك و فەرمانبەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیای دوادەكەوێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت"وردبیینیكردن لەفۆڕمەكان كارەكەی دواخستووە" و دەشڵێت: دڵنیایی دەدەین كەبەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە، هیچ گومانێك لای هاووڵاتیان نامێنێتەوە.

 

سنور حامید جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە راگەیاند: كاری وردبینیكردن لەفۆڕمەكاندا ماوەو تائێستا نزیكەی سێ هەزاری بەشە پزیشكییەكان تەواوبووەو ئەو چوار هەزارەی دەمێنێتەوە ئەوانەی كەسوكاری شەهیدن فۆڕمەكانیان دەنێردرێن بۆ تیروپشك.

وتیشی"ئەو وردبینیانەی فۆڕمەكان كارەكانی كەمێك دواخستووە لەبەرئەوەی زۆرینەی فۆڕمەكان هەڵەی تێدایە، بۆ زیاتر شەفاف بوونی هەڵسەنگاندنیشیان ڕێكخراوێكی مەدەنی ئاگاداری وردبینی فۆڕمەكانە".

سەبارەت بەو گومانانەی لای هاووڵاتیان دروستبووە لەبارەی شێوازی دامەزراندنەكە، سنور حامید رایگەیاند: پاش وردبینیكردنی فۆڕمەكان سەرجەمیان دەنێرین بۆ وەزارەت و لەوێ تیروپشكیان بۆدەكرێت، بۆ دڵنیای هاووڵاتیانیش، كاتێك ناوەكان هاتنەوە لیستی دامەزراوەكان دەدەینە ئەو كەسەی ڕەخنەیان لێی هەیە، بۆئەوەی بەراوردی بكات بەفۆڕمەكەی خۆی، بەمەش هیچ گومانێك نامێنێتەوە.

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 284 میلاكی بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیای دەركردو بۆ ئەو مەبەستەش نزیكەی حەوت هەزار و 300 فۆڕم لەپسپۆڕیە جیاوازەكان بەمەبەستی دامەزراندن پڕكراوەتەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure