هەواڵ

-

نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گرنگ بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نجامدرا

1/12/2018 4:41:15 PM 10 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەمڕۆ ھەینی ١٢-١-٢٠١٨ لە شاری سلێمانی لە مەراسيمێکدا لە نەخۆشخانەی دڵ بۆ يەکەمجار لە هەرێمى کوردستان ئامێری ڕۆتابلەیتەر خرایە کار کە بەكاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی كە كلس دەمارەكانی دڵی گرتوەو كلسەكە ناهێڵێت شبكەو باڵۆن دابنرێت بۆ دەمارەکان.

ئەمڕۆ یەکەمین نەشتەرگەری بەم ئامێرە کرا شایەنی باسە ئەم ئامێرە سودێکی زۆری ھەیە کە وادەکات کە پێویستی نەخۆش بۆ نەشتەگەری گەورە کەمتر بکاتەوە .

لەو بارەیەوە دکتۆر ئارام جمال میرزا پرۆفیسۆری نەخۆشیەکانی دڵ  بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ئێمە وەک نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ ھەمیشە ھەوڵمانداوە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە نەخۆشەکانمان بکەین ھەروەھا ھەوڵمان داوە کە  ئامێری تازە بھێنین بۆ ئەوەی خزمەتی نەخۆشەکانمان بکەین.

 

33.jpg

وتيشى: ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار توانیمان کار بە ئامیری ڕۆتابلەیتەر بکەین کە ئامێرێکی پزیشکی پێشکەوتووە و وەک بەرینە وایە و بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەمارەکانیان بە ھۆی کلسەوە تەسک بونەتەوە و ناتوانرێت راستەوخۆ شەبەکە و باڵونی بۆ دابنرێت ئەم ئامێرە کارئاسانی دەکەت بە لابردنی کلسەکان و  و شەبەکەو باڵون بە ئاسانی دادەنرێت.

پێشتر دەبوو کە نەخۆش بنێردرێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بە ھۆی ئەم ئامێرەوە بۆ لەمەودوا پێویست ناکات برۆنە دەرەوەی ووڵات .

PUKmedia : M9sharazoor

 

55.jpg

 

43.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure