هەواڵ

-

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ زانیاریی نوێ‌ ئاشكراده‌كات

1/12/2018 4:53:53 PM 25 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌نێوان دابه‌شكردنی‌ پاره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پارێزگاكان یان ڤیزا كارته‌وه‌، عیراق یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌".

 

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "تائێستا عیراق له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ڤیزا كارت و له‌ڕێگه‌ی‌ پارێزگاكانه‌وه‌ خه‌رجی‌ ده‌كات، یاخود له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌".

وتیشی‌:"پێموایه‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵكو تائێستا بڕیاری‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمیش به‌فه‌رمی‌ نه‌دراوه‌، له‌كاتێكدا هه‌رده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ بنێرێت و نه‌ناردنی‌ نییه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، بۆ ناردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، به‌غدا هه‌ژماری‌ كۆی‌ داهاتی‌ هه‌رێم ده‌كات به‌و نه‌وتانه‌ی‌ ده‌فرۆشرێت، به‌داهاتی‌ ئه‌و گومرگانه‌شی‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ به‌داهاتی‌ ناوخۆشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌ی‌ به‌بڕوای‌ خۆی‌ دیاریكردوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌مانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ده‌نێرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure