وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنهوه له‌باره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌دات كه تایبه‌ته به‌ڕاگرتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با له‌به‌شداربوانی تاكاتێكی نادیار، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ئاماده‌سازیی ده‌كه‌ین له‌داهاتودا بتوانرێت مانگانه له‌كاتی خۆیدا پسوڵه‌ی كاره‌با ئاراسته‌ی به‌شداربوانیان بكه‌ن.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ بڕیارێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی قه‌رزی كاره‌با له‌به‌شداربوان نه‌دراوه، به‌ڵام هاوڵاتیان پاره‌یه‌كی زۆری حكومه‌ت قه‌رزارن، جگه‌له‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌یه‌كی زۆری موچه‌خۆرانی پاشه‌كه‌وت كردوه".
وتیشی:"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه قه‌رزی به‌شداربوان پاكتاوبكهن".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕِونیشكردهوه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌حكومه‌تی عیراقیشه‌وه به‌رنامه‌یان هه‌یه گۆڕانكاریی له‌شێوازی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با بهبهشداربوانیان بكه‌ن.
وه‌كو هه‌ورامی وتی:"له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پێویسته پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌و ماڵانه دابنرێت كه تائێستا پێوه‌ریان نییه‌و هاوكات بنبڕِكردنی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانیدا هه‌نگاوی له‌باره‌وه بۆ بنرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌رنامه‌یان هه‌یه چاكسازیی له‌سێكته‌ری كاره‌بادا بكرێت، به‌ڵام "تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه هاوشێوه‌ی عیراق وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌بای ساڵانی ڕابردوو له‌به‌شداربوان ڕابگیرێت و لێیان وه‌رنه‌گیرێته‌وه".
SNN : M9sharazoor