هەواڵ

-

دواین قسەی عەبادی لەبارەی 250 ملیار دینارەكە ئاشكرادەكرێت..بۆ موچەیە

2/3/2018 4:00:37 PM 23 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرۆك وەزیرانی عیراق، پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەران دڵنیادەكاتەوە كە ئەو 250 ملیار دینارەی نێردراوە بۆ هەرێم، بۆ پێدانی موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەیە، پەرلەمانتارێكی كۆمەڵیش ڕایدەگەیەنێت، "پێدانی موچەی بێ پاشەكەوتی ئەو وەزارەتانەی وردبینی دەكرێن، بەبێ مەرج بەردەوامدەبێت".

 

زانا ڕۆستایی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، "لەكۆبونەوەی نێوان ئەندامانی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، عەبادی جەختیكردۆتەوە، ئەو 250 ملیار دینارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەدیاریكراویش هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ڕەوانەكراوە بۆ هەولێر، بەڵام تائێستا ڕێوشوێنەكانی تایبەت بەوردبینی لەلیستی موچە كۆتایی نەهاتوە".
وتیشی:"بەغدا بڕیاریداوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام بەگوێرەی پێوەرەكانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق دەیدات و بەهیچ شێوەیەكیش ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی ناكات، بۆئەوەی بەبێ كێشەو بەگرەنتییەوە بگاتە دەستی موچەخۆر".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕاگەیاند، "بەشێك لەداهاتە فیدراڵیەكانی هەرێم كۆتاییان پێهاتوەو تەنها داهاتی نەوت ماوە، بۆیە بەغدا بەردەوامدەبێت لەپێدانی موچەی ئەو وەزارەتانە كە وردبینی تێدا تەواو دەبێت بەبێ هیچ مەرجێك".

 

SNN : m9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure