هەواڵ

-

دوای 72 سەعات 8 مەرزی هەرێم دادەخرێن

2/4/2018 5:00:49 PM 141 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

لەسەر داوای پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا حكومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕی بۆ ماوەی 72 سەعات ئەو مەرزانە بكرێنە كە داخراون، تا ئەو كەسانەی كەلوپەلیان لەمەرزەكانە بیگوازنەوە.

د.بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: دوای پەیوەندیكردنمان بە بەشی ئۆپراسیۆنی فەرماندەی پاسەوانی سنور، لەسەر داوای ئێمە بەنوسراوی ژمارە (385) لە 2018/2/4 بۆماوەی 72 سەعات مەرزەكان دەكرێنەوەو ئەوانەی كەلوپەلەكانیان رێگری لێكرابوو بیگوازنەوە دەتوانن بیگوزانەوە.

لەبارەی مەرزەكانیش، وتی: هەریەك لە مەرزی هەڵاڵاواو سەیرانبەن لەپێنجوێن، شوشمێ لەهەڵەبجەی شەهید،  سەرتەك و تیلەكۆ لەگەرمیان، كێلێ لەقەڵادزێ، زەڵێ لەڕاپەرین (رانیە)و مەرزی چۆمان لە چوارتا دەگرێتەوە.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure