هەواڵ

-

قەرزێكی زۆر بە عیراق دەدرێت

2/4/2018 5:21:08 PM 48 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بانكی نێودەوڵەتی بڕیاریداوە ئەمساڵ بەبڕی یەك ملیار دۆلار قەرز بە حكومەتی عیراق بدات و ساڵی داهاتووش قەرزێكی هاوشێوەی پێ ببەخشێت، باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا كۆی قەرزەكانی سەر حكومەتی عیراق ئاشكرا دەكات.

 

لاری میمۆت، راوێژكاری ئابووری لە باڵیۆزمخانەی ئەمریكا لە عیراق، ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی ساڵی پار بانكی نێودەوڵەتی بەبڕی ملیارێك دۆلار قەرزی بە عیراق دا، بڕیاریداوە ئەمساڵیش هەمان بڕە قەرزی پێبدات.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی بەغداد نیوز، راوێژكارەكەی باڵیۆزخانەی ئەمركیا، لەمیانەی لێدوانێگكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەشكردووە، قەرزەكەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ عیراق، ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت و بەهەمان شێوە ملیارێك دۆلاری دیكەی پێدەبەخشێت.
وتیشی: پێدانی ئەو قەرزانە، بەهۆی وەرگرتنی قەرزەكەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییە، كە رەزامەندی لەسەر پێدانی 540 ملیۆن دۆلار بە حكومەتی بەغدا دەربڕیوە.
لاری میمۆت ئاشكراشیكردووە، كۆی قەرزەكانی سەر عیراق دەگاتە حەوت ملیار دۆلار، كە لەساڵانی رابردوودا وەریگرتووە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure