هەواڵ

-

بڕیاری كۆتایی لەبارەی مەرزەكانی سنووری هەڵەبجە دەدرێت

2/5/2018 5:35:11 PM 71 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، كردنەوەی سەرجەم مەرزە لاوەكییەكانی سنووری ئەو پارێزگایە رادەگەیەنێت و داواش لەو كەسانە دەكات كە كاری بازرگانی لەو مەرزانە دەكەن، لە كارەكانیان بەردەوام دەبن.

 

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، كە وێنەیەكی دەست كەوتووە، تێیدا هاتووە: بەبڕیارێكی ناوەندی، بڕیاردرا مەرزی شۆشمێ و مەرزە لاوەكییەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە یەكجاریی كراوەبێت.
قایماقمیەتی قەزای هەڵەبجە داواشی لەو هاوڵاتییانە كردووە كە كاری هاوردەو هەناردە لەو مەرزانەوە دەكەن، لە كارەكانیان بەردەوام بن.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure