هەواڵ

-

هه‌ڵه‌بجه‌.. پیاوێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵان خۆی خنكاند

2/7/2018 5:42:20 PM 9 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7-2-2018 پیاوێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵان به‌ناوی (س. ك. ل.) كه‌ دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌را خۆی خنكاندوه‌.

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند، پیاوه‌كه‌ له‌ناو دارستانی گوڵان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ په‌ت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌و دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ رووداوه‌كه‌.

 

 

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure