هەواڵ

-

توركیا وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لەهەرێم دەستپێكرد.. داواكارییەكەی بەغدا ڕەتدەكاتەوە

2/8/2018 6:22:52 PM 34 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

توركیا داواكارییەكی بەغدا بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوەو دەست بەوەرگرتنەوەی قەرزەكانیشی لەسەر هەرێم دەكات، پەرلەمانتارێكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: "توركیا مامەڵە بەنەوتی هەرێمەوە دەكات و لەداهاتی ئەو نەوتەش قەرزەكانی وەردەگرێتەوە".

 

كاوە محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیاند: بڕیاربوو توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر داواكاری بەغدا ڕابگرێت، بەڵام ئێستا بەردەوامی بە هەناردەكردن دەدات و داواكارییەكەی ڕەتكردۆتەوە.
هۆكاری ڕەتكردنەوەی داواكارییەكەشی بۆ قەرزەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان گەڕاندەوەو وتی:" ئەنكەرە چوار ملیار دۆلار قەرزی داوەتە هەرێم، دەیەوێت لەڕێگەی ئەو نەوتەی هەرێم ڕەوانەی دەكات، قەرزەكانی خۆی وەربگرێتەوە، بەوهۆیەشەوە بەشێكی ئەو نەوتەی هەرێم دەیفرۆشێت، لەلایەن توركیاوە مامەڵەی پێوەدەكرێت".
سەبارەت بەقەرزەكانی سەر هەرێم، كاوە محەمەد ئاشكرایكرد: حكومەتی هەرێم هیچ ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دانەوەی قەرزەكەی توركیا نەداوەو كێشەكانیشی لەگەڵ بەغدا یەكلانەكردۆتەوە، كە داوای ڕادەستكردنی هەموو نەوتی لێدەكات، بۆیە یەكێك لەكێشەكانیشی لەگەڵ بەغدا كێشەی قەرزەكانیەتی، هەر ئەوەش وایكردووە گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی نەوت پێشكەوتنی ئەوتۆ بەخۆوە نەبینێت، چونكە كێشەیەكی قورس و زەحمەتە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure