هەواڵ

-

وه‌فدێك له‌ خورماتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا

2/12/2018 6:45:55 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌و بۆ جاری دووه‌م وه‌فدێك به‌ نۆینه‌رایه‌تی خه‌ڵكی خورماتوو سه‌ردانی شاری به‌غدایان كردووه‌و چاویان كه‌وتووه‌ به‌ چه‌ند به‌رپرس و لایه‌نێك و چه‌ند داواكارییه‌كیشیان ئاڕاسته‌ كردوون.

ئه‌و وه‌فده‌ ئه‌مڕۆ 12-2-2018 سه‌ردانی سه‌لیم جبوری و حاكم زاملی و لیژنه‌ی داراییان كردووه‌و و داوای مانه‌وه‌ی هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراو په‌له‌كردن له‌ ناردنی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانیان كردووه‌.

له‌ رۆژانی داهاتووشدا سه‌ردانی چه‌ند لایه‌ن و به‌رپرسێكی تر ده‌كه‌ن.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure