هەواڵ

-

دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

2/12/2018 6:48:55 PM 30 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ده‌ستی ده‌ستیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ ناردنی مووچه‌.

رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  راگه‌یاند: بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایی پارێزگای سلێمانی به‌رامبه‌ر ده‌ستی ده‌ستیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ ناردنی مووچه‌، ئـه‌م یاداشته‌م ئـاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئـه‌نجومه‌ن كردووه‌.

وتیشی: یاداشته‌كه‌م به‌ پشتیوانی ئـه‌و هاوڕێیانه‌ كردووه‌ كه‌ ئیمزایان كردووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوهه‌ڵوێستی یاداشته‌كه‌یان ئـیمزا كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ كاتێكدا لیستی تۆماری بایۆمه‌تری موچه‌خۆران وه‌ك داتایه‌كی راست و دروست ئـاماده‌یه‌و راده‌ستیان كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی قوتی موچه‌خۆرو مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان به‌ بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رده‌وامه‌ له‌ دواخستنی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی و به‌هۆی نه‌دانی موچه‌ی مامۆستایه‌نه‌وه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی له‌دوای وه‌رزی نوێی خوێندنه‌وه‌ ده‌رگای خوێندنگاكان داخراوه‌و كۆی فه‌رمانبه‌ران سه‌ره‌ڕای گیرفانی به‌تاڵی له‌ دڵه‌ڕاوكێشدا ده‌ژین.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌و هیوایه‌ین ناڕه‌زایی نامه‌كه‌مان بگاته‌ ئـاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌ی كوه‌یت.

PUKmedia : M9sharazoor

 

33.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure