هەواڵ

-

كۆمسیۆن دوا ئاگاداری ئاراستەی لایەنەكان دەكات

2/12/2018 6:54:25 PM 17 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرباری بڕیارەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی لیستی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ، تائێستا هیچ لایەنێكی كوردستانی لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەش نەكردووە، ئەندامێكی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: تەنها سێ رۆژ لەبەردەم لایەنەكان ماوە بۆ رادەستكردنی ناوی كاندیدەكان.

 

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند:" چەند لایەنێكی عیراقی لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ئەمساڵ ناردووە، بەڵام هیچ لایەن و قەوارەیەكی هەرێم لیستی ناوەكانیان رەوانە نەكردووە.
وتیشی: تەنها سێ رۆژ لەبەردەم قەوارەكان ماوە بۆ رادەستكردنی ناوی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهیچ جۆرێكیش وادەی كۆتایی درێژ ناكرێتەوە، چونكە كێشەی هونەری و تەكنیكی گەورەمان بۆ دروستدەكات و ناتوانین فریای ئامادەكارییەكانیان بكەوین.
ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە، لە پەیامێكیشدا بۆ لایەنە كوردستانییەكان وتی:  هیوادارم لە ناردنی لیستی كاندیدەكانیان داوانەكەون و كێشە بۆ خۆیان دروست نەكەن.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure