هەواڵ

-

شاره‌زوور.. پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا

2/16/2018 6:44:46 PM 60 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

له‌ قه‌زای شاره‌زوور كارمه‌ندێكی پۆلیس به‌هۆی غازی زۆپاوه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یاندراوێكی پۆلیسی شاره‌زوور كه‌ ئه‌مڕۆ 16-2-2018، كۆپییه‌كی نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی پۆلیسی قه‌زای شاره‌زوور له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌هۆی زۆپای غازه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

 راشیگه‌یاندوه‌، كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیس ناوی (ق ح ح)یه‌و ته‌مه‌نی 42 ساڵانه‌و كارمه‌ندی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوایه‌، له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure