هەواڵ

-

عیراق بەرمیلێك نەوتی بێبەرامبەر بەسەر دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە دابەشدەكات

2/25/2018 6:44:50 PM 35 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سبەینێ لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە، پرۆسەی دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر بەسەر دانیشتوانی ئەو پارێزگایە دەستپێدەكات، جێگری پارێزگاریش رایدەگەیەنێت: دابەشكردنەكە لەناحیەی سیروانەوە دەستپێدەكات و ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە.

 

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاند: بڕیارە سبەینێ 26ی 2ی 2018، دەست بەدابەشكردنی ئەو بەرمیلە نەوتە بێ بەرامبەرە بكرێت ، كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دابینیكردووەو دەدرێتە هەموو ماڵێكی سنوری پارێزگاكە، كە بەهۆی بومەلەرزەكانی ساڵی ڕابردووەوە زیانیان بەركەوتبوو.
وتیشی: سەرەتای پرۆسەكە لەناحیەی سیروانەوە دەستپێدەكات و دواتر لەناحیەی بیارەو ناوچەكانی هەورامان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستیەكانی وەرگرتنی نەوت بەكارتی زیرەك دەبێت و هەندێ مامەڵەی یاسایی تر كە بیسەلمێنێت نیشتەجێی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیەو هیچ بڕە پارەیەكیش لەبەرامبەر پێدانی نەوتەكە لەهاوڵاتیان وەرناگیرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure