هەواڵ

-

حكومەتی هەرێم روونكردنەوە لەسەر لیژنە هاوبەشەكان دەدات

3/7/2018 7:26:30 PM 12 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەت روونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی سەرجەم ئەو لیژنە هاوبەشانەدەدات كە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ كێشە هەڵپەسێدراوەكان پێكهێنرابوون، رایدەگەیەنێت"پەسەندكردنی بودجە بەبێ كورد نابێتەهۆی هەڵپەساردنی كاری لیژنە هونەریەكان و ئەنجامی كارەكانیان" و دەشڵێت:هەر ئەوە ماوە بڕیاری كۆتایان لەبارەیەوە بدرێت.

 

سەمیر هەورامی سكرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەو لیژنە هونەریانەی پێشتر لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆیەكلاكردنەوەی كێشەكان پێكهێنراون كۆنوسیان ئامادەكردوە  و دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكانەوە واژووكراون، ئێستا خراونەتە بەردەمی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق و هەر ئەوە ماوە بڕیاری كۆتاییان لەبارەیەوە بدرێت.
ئاشكراشیكرد،"پەسەندكردنی یاسای بودجە بەبێ كورد نابێتەهۆی هەڵپەساردنی كاری لیژنە هونەریەكان و ئەنجامی كارەكانیان، بەڵكو لەساڵانی پێشتردا پشكی لە17%بۆ هەرێم دیاریكراوە و هیچ بڕە پاڕەیەكیش رەوانەی هەرێمی كوردستان نەكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو حكومەتی عیراقی و هەرێم دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆكاری لیژنە هونەرییەكان بكەن كە بۆیەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەردولا پێكهێنراوە و دواتر بڕیاردەدەن.
لەبارەی سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا و دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، سەمیر هەورامی راشیگەیاند: تائێستاهیچ وادەیەك بۆ سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە، بەڵام لەدوایین كۆبوونەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقدا كە لەداڤۆس ئەنجامدرا بڕیاردرا كۆبونەوەكان بەردەوامی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا وادەی كۆبوونەوە دیاری نەكراوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure