هەواڵ

-

كاتی دابەشكردنی مووچەی تەندروستی و پەروەردە دیاریكرا

3/8/2018 7:02:15 PM 13 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنەی وردبینی سەر بەحكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا دابەشدەكرێت.

د.ڤیان جاف بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی وردبینی لیستی مووچەی  فەرمانبەرانی سەر بەحكومەتی عیراق راگەیاند: ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەی وردبینی سەر بەحكومەتی عیراق تەئكیدیان بۆ كردینەوە كە مووچەی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم لەلایەن بەغداوە لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا خەرجدەكرێت.

وتیشی: تائێستا شێوازو میكانیزمی دابەشكردنی موچەكە چۆنە كە حكومەتی عیراق پەیڕەوی دەكات، بەڵام لیژنەی وردبینی تەئكیدیان كردەوە كە پارەكە دیاریكراوەو بەمزوانە مووچەكە دابەشدەكرێت.

 لەبارەی بوونی كێشەی گەورەش لە لیستی مووچەی تەندروستی و پەروەردە، وتی: هیچ كێشەیەكی گەورە لەلیستی مووچەی ئەو دوو وەزارەتەدا نیە، بەڵام لیژنەكە هەندێك تێبینی سادەی هەبووەو دوای دابەشكردنی مووچە ئەو كێشانەش چارەسەر دەكەین.

 

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure