هەواڵ

-

دزەیی: دارایی خشتەیەكی نوێی مووچە ئامادەدەكات

3/11/2018 7:21:18 PM 47 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی‌ دارایی سەرقاڵی‌ ئامادەكردنی‌ خشتەیەكی‌ نوێی‌ موچەی‌ وەزارەتەكانە. 

لە كۆنگرەیەكی روِژنامەوانیدا لە شاری هەولێر سەفین دزەیی وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت دەستیدەكەوێت دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و لەئێستاشدا وەزارەتی‌ دارایی سەرقاڵی‌ داڕشتنی‌ خشتەیەكی‌ نوێی موچەیە بۆ دابەشكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان.

ئەم وتانەی سەفین دزەیی لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتاری ھەفتانەیدا رایگەیاند  بەر لە جەژنی نەورۆز موچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوانە دەكات، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی بەسەر زۆرینەی وەزارەتەكان بێجگە لە وەزارەتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكردووەو تا ئێستاش موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشنەكراوە.

PUKmedia : M9sharazoor


Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure