هەواڵ

-

دوو ڕۆژی تر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌

3/13/2018 5:35:27 PM 3 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكرایكرد كه‌ له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 15-3 ده‌ستده‌كرێته‌ به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر.

تاهیر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و بێستوون زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدا بوون بۆ لابردنی قه‌ده‌عه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

 

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure