هەواڵ

-

60 ملیۆن دینار بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌خانده‌كرێت

3/13/2018 5:43:11 PM 39 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئاماده‌كاریه‌كان بۆ مه‌راسیمی 30 ساڵه‌ی‌ بیره‌وه‌ری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش به‌رنامه‌ی مه‌راسیمی‌ ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كات، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕه‌زامه‌ندی 60 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ربڕاوه‌ بۆ مه‌راسیمه‌كه‌".

فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوا كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانیش دوا ڕاپۆرتی خۆیان خسته‌ڕوو".
وتیشی:"لیژنه‌ی دارایی ئه‌و پاره‌یه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون ڕه‌زامه‌ندی بۆ وه‌رگرتوه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم 80%ی‌ پاره‌كه‌ وه‌رگیراوه‌و به‌گوێره‌ی ده‌رخسته‌ خه‌رجده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ش وتی‌:"به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌كه‌ بڕیاردراوه‌ سێ وتارو چالاكیه‌كی هونه‌ری پێشكه‌شبكرێت، هاوكات دیبه‌یتێكیش له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ت به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئاسه‌واری به‌ركه‌وتنی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌شبكرێت، هاوكات تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێت".
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ مه‌زهه‌ر عومه‌ر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی مه‌راسیمه‌كه‌ وتی‌:"بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌  كه‌ خه‌رجبكرێت بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، 60 ملیۆن دیناره‌".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure