هەواڵ

-

376 رێكخراو لە یادی هەڵەبجەدا داواكاریان هەیە

3/15/2018 6:28:22 PM 84 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

بۆ دووبارە  نەبوونەوەی تاوانی هەڵەبجە، 376 رێكخراو داوا دەكەن عیراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.

دەقی داواكارییەكە...

30ساڵ لەمەوپێش رژێمی  بەعس شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بە گازی كیمیاوی كیمیاباران كرد، لە ئەنجامی ئەم تاوانە زیاتر لە 5000هاووڵاتی سڤیلی ئەم شارە بوونە قوربانی و رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەكەی لە هەڵكشانە.

ئێمە لە یادەوەری 30 ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا، لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەكەمان  و دڵنەوایی نەوەكان بەوەی دوبارە نەبێتەوە،  كە مخابن لە دوزو ناوچەكانی دی جارێكی دیكە رویان دایەوە، داواكارین عیراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .

ئەگەر ئەم داواكارییەی ئێمە كە 13 ساڵە  دووبارەی دەكەینەوە جێبەجێ بكرایە ئێستا كەیسی تاوانەكانی سنجار و  دوزو شارو شارۆچكەكانی دیكە بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانەكە بە جینۆساید  دەناسێننرا، یاخود  رویان نەدەدا.

بۆیە لەم یادەدا داواكارین :

-    بە زوترین كات عيراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتیەوە .
-    دۆسیەی بە ئەندام بوونی عێراق لە  دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ببێتە یەكێك لە خاڵەكانی گفتوگۆی لایەنە كوردستانییەكان لە گەڵ  بەغدا.
-    عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن  لە گەلی كورد  بكات و  سەرۆك كۆمار لە بڕی وڵاتی بكەری تاوان ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ.
-    نابێت تاوانبارانی تاوانە مەزنەكان لە سزا رزگاریان  بێت و پێویستە قوربانیان قەرەبو بكرێنەوە.
-    پێویستە  عێراق  قەرەبووی جینۆساید و داگیركاری كوردستان بداتەوە.

 تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی- KONCICC 
376  رێكخراو 
15-3-2018


PUKmedia  : M9sharazoor 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure